پێویستیان بە بەڕێوبەری ئۆفیس Office Manager هەیە لە هەولێر - Find a job in Kurdistan

گەورەترین سەرچاوەی دۆزینەوەی هەڵی کار لە کوردستان

06/11/2020

پێویستیان بە بەڕێوبەری ئۆفیس Office Manager هەیە لە هەولێر

 ناونیشانی کار : بەڕێوەبەری ئۆفیس  (Office Manager)


مووچە: بەگوێرەی شارەزایی کاندیدەکە دەبێت.


بەڕێوەبەری ئۆفیس ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی ئۆفیس دەگرێتە ئەستۆ لە شاری هەولێر، 


کە بریتین لەمانەی خوارەوە بەڵام سنووردار نییە:


/1کارکردن وەکو بەڕێوەبەری ئۆفیسەکە. بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی خشتەی کار، کۆبوونەوە، گەشت کردن و پەیوەندییەکانی سەرپەرشتیاری گشتی کۆمپانیا.


/2بەڕێوەبردنی ئۆفیسی سەرپەرشتیاری گشتی کۆمپانیا و ڕێکخستنی کار لەگەڵ هەموو بەرێوەبەرەکانی لقە جیاوازەکان.


  /3ئەنجامدانی ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی نووسراو و فایلەکان.


/4دابینکردنی خزمەتگوزاری پشکنینی نووسراو و ئەرشیڤکردن.


/5ڕۆڵی یاریدەدەری جێبەجێکار بگێڕێت بۆ سەرپەرشتیاری گشتی کۆمپانیا.


  /6دابینکردنی پاڵپشتی کارگێڕی بۆ تیمی بەڕێوەبردنی پلەباڵا.


/7جێبەجێ کردنی هەر ئەرکێک کە پێی دەسپێردرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا وەکو ڕۆڵی بەڕێوەبەری پڕۆژە.


/8وەکو ڕێکخەری پڕۆژە کاربکات بۆ پڕۆژەکانی کۆمپانیا.


 


شارەزایی داواکراو:


١/ نوسین و ئاخاوتنی بە زمانی ئینگلیزی و کوردی زۆر باش بێت. توانای ئامادەکردنی نووسراوی هەبێت بە وەرگرتنی کورتەی بابەت لە بەڕێوەبەرایەتی. زانینی زمانی عەرەبی هەلی زیاترە.


٢/ کەسایەتییەکی بەتوانا کە بتوانێت چەند ئەرکێکی جیاواز ئەنجام بدات و بەردەوام بێت تا تەواویان دەکات. هەروەها توانای کارکردنی لەگەڵ تیم هەبێت


شارەزایی زیاتر کە باشترە هەبێت (بەڵام وەکو پێویستی داوانەکراوە):


١/  بڕوانامە لە بازرگانی یان بەڕێوەبردن یان ئەندازیاری


٢ / وا باشترە کاندیدەکە ئەزموونی ٣ ساڵ کارکردنی هەبێت.


٣/ واباشترە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆی هەبێت


                                                                                    دوا بەروار بۆ پیشکەشکردنی سیڤی بریتیە لە (١٢/١١/٢٠٢٠)


بۆ پەیوەندی و ناردنی سیڤی/   info@bakesh.com