ڕێکخراوی ڕیچ REACH بە هاوکاری ڕێکخراویGIZی ئەڵمانی هەلی کار بە شێوەیەکی کاتی دەڕەخسێنێت بۆ خەڵکی ڕانیە - Find a job in Kurdistan

گەورەترین سەرچاوەی دۆزینەوەی هەڵی کار لە کوردستان

17/10/2020

ڕێکخراوی ڕیچ REACH بە هاوکاری ڕێکخراویGIZی ئەڵمانی هەلی کار بە شێوەیەکی کاتی دەڕەخسێنێت بۆ خەڵکی ڕانیە

 ڕێکخراوی ڕیچ REACH بە هاوکاری ڕێکخراویGIZ ی ئەڵمانی، هەلی کار بە شێوەیەکی کاتی دەڕەخسێنێت بۆخەڵکی خانەخوێ، ئاوارەى ناوخۆى عراق، پەنابەرو گەڕاوەی هەندەران بۆ کارکردن لە (نەمامگەى شازاد صائب) لە قەزاى ڕانیە.

تێبینی:
§ ژمارەی دەرفەتی فەراهەم بۆ کارکردن: ٤٧ کرێکار.
§ هەرکەس خوازیارە دەتوانێت فۆڕمى داواکارى پڕبکاتەوە لە ڕێگەى ئەم لینکەوە:
https://ee.humanitarianresponse.info/x/JuvPeZT2
§ دوا مۆڵەت بۆ پڕکردنەوەى فۆڕم ڕۆژی پێنج شەممە (١٥/١٠/٢٠٢٠) تا کاتژمێر پێنج ( ٥) ی سەرلە ئێوارە دەبێت.
کەسی خوازیار پێویستە کۆپییەک لەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە هاوپێچ بکات:
· فۆڕمی خۆراکی (٢٠١٧-٢٠١٨) یان ( ٢٠٢٠-٢٠٢١).
· پێناسی باری شارستانی ( یان کارتی نیشتمانی).
· کارتی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران (UNHCR) ، یاخود (اقامە) ئەگەر پەنابەریت.
· پێناسی کەم ئەندامی – ئەگەر کەم ئەندامی یان ئەگەرئەندامێکی خێزانەکەت کەم ئەندامە.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
· کاری تری نەبێت، وە خوێندکار نەبێت.
· دانیشتووی ناوقەزاى ڕانیە بێت.
· توانای جەستەیی و ژیری هەبێت بۆ کارکردن.
· لە هەر خێزانێکدا تەنها یەک کەس هەلی وەرگرتنی هەیە بۆ کارکردن.
· سوودمەند ڕێگەپێدراو نییە کەسی تر (لەناو یان لە دەرەوەی خێزانەکەی) لەشوێنی خۆی دابنێت.
پێناسی کارەکە:
· کارەکە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژە وەک کرێکاری ڕۆژانە.
· هەر ڕۆژێک کارکردن ٨ کاتژمێردەبێت، وە نیو کاتژمێر بۆ پشوودان: واتە ( ٨:٠٠ بۆ ٤:٣٠ )
· ڕۆژانی کارکردن لە یەک شه ممە تا پینج شەممە دەبێت. بەڵام لە کاتی پێویستیدا، دەشێت ڕۆژی شەممان کاربکرێت.
· بڕی پارەی ڕۆژانە ٢٥٠٠٠ (بیست و پێنج هەزار دینارى عراقى).
· تێچووی هاتوچۆ و نان خواردن لە ئەستۆی کرێکار خۆی دەبێت.
تێبینی
· خوازیار پێویستە ڕەچاوی ڕێکارە تەندروستیەکان بکات، بەستنی دەمامک وەهەروەها پابەند بون بە ماوەی سەلامەتی لەگەڵ کەسی بەرامبەر.
· مافى لە پێشینە بۆ دانیشتوانى ناوچەکە دەبێت.
· دەرفەتى وەرگرتن بۆ هەردوو ڕەگەزە، ڕەگەزی مێینە و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە تایبەتى هاندەدرێن بۆ پێشکەشکردنى داواکارى.
· ئەو کەسانەی لە شەش مانگی رابردوودا کاریان کردووە لە پرۆژەکەدا ( پڕۆژەی GIZ ) فۆڕمی داواکاریەکانیان ڕەت دەکرێتەوە.
· پڕکردنەوەی فۆڕم بە تەنها گەرەنتی وەرگرتن ناكات بەڵکو وەرگرتن بە پێی پێوەری (كەم دە رامەتی و پێویستى) ى دە بێت کەڕیزبەندی کراوە لە فۆڕمى ناو تۆمارکردندا.
· خوازیار پێویستە تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٦٢ ساڵ بێت.
· تەنها ئەو کەسانە پەیوەندیان پیوە دەکرێت کە هەڵدەبژێردرێن بە پێی ئەو پێوەرانەی کە دانراون.