زانیاری دەربارەی کارکردن لە بواری HSE سەلامەتی - Find a job in Kurdistan

گەورەترین سەرچاوەی دۆزینەوەی هەڵی کار لە کوردستان

31/10/2020

زانیاری دەربارەی کارکردن لە بواری HSE سەلامەتی

 بۆ ئەو کەسانەی کە ئەیانەوێ لەبواری HSE کار بکەن چ کۆرسێک وەربگرن باشە ئەم پرسیارە ڕۆژانە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەمن دەکرێت

منیش بە حوکمی کارکردنم لەو بوارە بۆ سەروو ١٨ ساڵ و راھێناندا بۆ سەروو ١٠ سال بەم شێوەیە وەلامیان ئەدەمەوە کە وەلامێکیشە بۆ ھەموو کەسێ بیەوێ لەو بوارە کار بکات
ئێستا لە سەنتەرەکان ئەم خولانە ھەیە کە بەردەوام دیعایەی بۆ ئەکرێت
IOSH , Nebosh, OSHacademy, ISO 45001 internal and external lead auditor,
بەنسبەت ئایۆش کۆرسێکی سەرەتایی عامە و بۆھەمووکەسێک دیزاین کراوە کە نەک لەبواری سەلامە بەلکو بۆ سوپەرفایزەرو و موھەندیس و بەرێوەبەریش دیزاین کراوە وە کۆمەلێک کاری عەمەلیشی تیادایە کە سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی کەلەبواری سەلامە کارئەکەن ئەم کۆرسە بۆ کەسێک باشە کە تازە ئەچێتە بواری سەلامەو یاخود بۆماوەیەک کاری سەلامەی کردوە بەلام کۆرسی نێودەولەتی پرۆفێشنالی وەرنەگرتوە باشترین دەست پێکردنە بۆ ئەوکەسانە وەئەم کۆرسە دوای وەرگرتنی ئەکرێت تا ماوەی ٥ سال ھیچ کۆرسێکی تر نەبینی و لەماوەی ئەو پێنج سالە خۆت ئامادە بکەیت بۆ نیبۆش کە وەکوو ھەنگاوی دوەمە دوای ئایۆش
بەنسبەت نیبۆش خولێکی بەھێزە و زۆر بەنرخە لای کۆمپانیاکان بۆ ئەوانە باشە کە ماوەی سێ بۆ پێنج سال کاریان کردوە لەمەجالی سەلامە و ئایۆشیان ھەیە و خبرەی عەمەلیان ھەیەو ئەیانەوێ تواناکانیان لەمەجالی سەلامە بەرەو پێش بەرن و ببن بە کەسی پرۆفێشنال لەو بوارە بەلام ئاگاداربن ئەم کۆرسە بۆ کەسێک باشە کە
خبرەی کارکردنی ھەبێت و ئینگلیزیەکی نووسینی باشی ھەبێت

سێیەم OSHacademy ئەم کۆرسە نەلەدوور نەلەنزیک پەیوەندی بەئۆشاوە نیەو بەلکو سەنتەرەکان خۆیان
دروستیان کردوە وەئەوە ئۆشا ئەکادیمی نیە ئەگەر سەرنج بدەن OHS Academy یە و ناوی سەنتەرێکەو ھیچ پەیوەندی بە ئۆشاوە نیە و وە شھادەیەکی عالەمی نیە وەکو ئایۆش و نیبۆش نالێم سوودی نیە بەلام شەھادەکەی عالەمی نیەو تەنھا سەنتەرەکە خۆی دروستی کردوە
چوارەم بەنسبەت شەھادەی ئایزۆ بەھیچ شێوەیەک بۆکەسی تازە بەکارنایەت و بۆکەسێک باشە کە زیاد لە دەسال لەماجالی HSMS کاربکات و بیەوێت ببێت بە ئۆدیتەر تکاتان لێ ئەکەم خۆتان لەم کۆرسە مەدەن چونکە لێی تێ ناگەن و سودیشی لێ نابینن بە قسەی سەنتەرەکان ھەل مەخەلەتێن
باشە ئەم کۆرسانە لەچ سەنتەرێک وەربگرین؟
وەلامی ئەم پرسیارە بۆخۆتان بەجێ ئەھێلم چونکە من ھەرچ وەلامێک بدەمەوە ئەبێت بە ریکلام وەمن ئەم نوسینەم بۆ ریکلام نەکردوە بۆ سوود وەرگرتن بە کاسانی تازە تەخەروج نوسیوە بەلام ھەمیشە لەسەنتەرێک وەری بگرن کە ئۆفیسی لە کوردستان ھەبێت و لەناوخۆو لە جیھان ناسراو بن و لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تۆمارکرابن و لە ئایۆش و نیبۆش تۆماربن و سەنتەرەکان لەو ولاتانە نەبن کە مسداقیەتی شەھادەیان نزمە وەحەقی خۆتانە کە داوای سیڤی راھێنەر بکەن بۆ دلنیابونەوە لە توانای کۆرس وتنەوەکەی وەلەکۆتاییشدا فید باک بدەن بەسەنتەرەکە وە بۆئەوانەشی بەئۆن لاین وەری ئەگرن دلنیابن کە کتێبی ھارد کۆپی وەربگرن لەسەنتەر کە ئەوە حەقی خۆتانە و تەنیا بەسۆفت کۆپی رازی مەبن
ئەم بابەتە نوسراوە لە لایەن: شوان کەمال
کارمەند و راھێنەر لەبواری سەلامەتی