بامبوو بازار پێویستی بە کارمەندی فرۆشتن هەیە لە سلێمانی - Find a job in Kurdistan

گەورەترین سەرچاوەی دۆزینەوەی هەڵی کار لە کوردستان

19/10/2020

بامبوو بازار پێویستی بە کارمەندی فرۆشتن هەیە لە سلێمانی

 بامبوو بازاڕ بەشداری بازاڕی پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ کتێب دەکات، لە شاری سلێمانی.

پێویستمان بە 1 کارمەندی فرۆشتن هەیە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، لە ڕێکەوتی 2020/11/17 بۆ 2020/11/27

مەرجەکان:
1: پێویستە کەسێکی ڕێک پۆش بێت.
2: مەرجە جگە لە زمانی دایک، زمانی عەرەبی بزانێت.
3: تەمەنی لە نێوان 20 بۆ 30 بێت.
4:هیچ دەوامێکی دیکەی نەبێت لە ماوەی ئەو 10 ڕۆژەدا.
5: زمانی پاراو بێت توانای فرۆشتنی باش بێت.
6: پابەندی کاتی کردنەوە و داخستنی پێشانگە بێت ( 10ی بەیانی بۆ 6 ئێوارە )

* هەلی کارەکە بۆ هەردوو ڕەگەزە.

سیڤیەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن.
Info@bamboobazzar.com