هەلی کار بۆ پارێزەر و بۆ کارمەندی کارگێڕی و کارمەندی ئایتی IT لە سلێمانی
کۆمپانیای ئۆرانۆس لە سلێمانی پێویستی بە (کارمەندە بۆ بەشی ئیدارە، کارمەندی ئایتی IT، هەروەها پێویستی بە پارێزەر) هەیە.. بەم مەرجانەی خوارەوە:
یەکەم، مەرجەکان کارمەند بۆ بەشی ئیدارە:
١- توانای نووسین و گفتوگۆکردنی بە زمانی عەرەبی وشارەزایی هەبێت لە زمانی ئینگلیزیدا
٢- شارەزایی و ئەزموونی کارکردنی لەم بوارەدا زیاتر لە (٣) ساڵی بێت
٣- شارەزایی تەواوی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەرو بەرنامەکانی ( word,Excel)دا هەبێت
٤- دەرچووی زانکۆ یاخود پەیمانگا بێت
٥- پێویستە داواکار لە ڕەگەزی نێر بێت
٦- پێویستە داواکار دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بێت
دووەم مەرجەکان بۆ پارێزەر:
بۆ راییکردنی کاروبارە یاساییەکانی کۆمپانیا وەک بەرێوەبەری بەشی یاسا
١- شارەزایی تەواوی هەبێت لە کاری پارێزەرایەتی وەک ( بینینی داوا + هەموو جۆرە مامەلەیەک + نوسینی گرێبەست )
٢- شارەزایی لە بواری پارێزەرایەتی لە (١٠) سال کەمتر نەبێت
٣- پێویستە لە هیچ شوێنێکی تر کار نەکات
٤- پێویستە پابەند بێت بە دەوامەوە لە کاتژمێر (٨:٣٠ بۆ ٤:٣٠ ) هەمو رۆژەکان جگە لە رۆژانی هەینی
٥- موچە لێهاتویی دیاری دەکات
٦- پێویستە زمانی کوردی و عەرەبی بە تەواوەتی بزانێت و شارەزایی هەبێت لە زمانی ئینگلیزیدا
7- شارەزایی هەبێت لە کومپیوتەردا .
8- پێویستە داواکار لە ڕەگەزی نێر بێت
9- پێویستە داواکار دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بێت
سێیەم، مەرجەکان بۆ کارمەندی ئایتی:
کارمەندی شارەزا لە بواری ( IT ) بۆ بەرێوەبەری پرۆژە
1- بروانامەی بەکالوریۆسی هەبیت لە بواری ( IT ) دا
2- شارەزایی لە بواری ( IT ) دا لە (5) سال کەمتر نەبێت
3- شارەزابیت و کاری کردبێت وەک بەرێوەبەری پرۆژە
4- پێویستە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بە تەواوەتی بزانێت
5- موچە لێهاتویی دیاری دەکات
6- پێویستە پابەند بێت بە دەوامەوە لە کاتژمێر (٨:٣٠ بۆ ٤:٣٠ ) هەمو رۆژەکان جگە لە رۆژانی هەینی
7- پێویستە لە هیچ شوێنێکی تر کار نەکات و خۆی تەرخان بکات بۆ سەرپەرشتی پرۆژکە
8- پێویستە داواکار لە ڕەگەزی نێر بێت
9- پێویستە داواکار دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بێت
شێوازی پێشکەشکردن:
هەرکەسێك مەرجەکانی تیایە سیڤی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە و لە بابەتیت ئیمەیلەکەدا ناوی ئەو کارە بنوسێت کە داواکاری بۆ پێشەکش دەکات (کارمەندی ئیداری، پارێزەر، کارمەندی ئایتی):
info@uranusgroup.company (info@uranusgroup.company)