بە ڕۆژانەی 25 هەزار دینار هەلی کار لە: (سليمانی، هەڵەبجە، دوكان، بازيان، سيروان)
ناونیشانی کار: کرێکار
ڕێکخراوی ڕیچ REACH بە هاوکاری ڕێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی، هەلی کار بە شێوەیەکی کاتی دەڕەخسێنێت بۆخەڵکی خانەخوێ، ئاوارەى ناوخۆى عراق، پەنابەرو گەڕاوە لەم شار و شارۆچکانەدا: (سليمانی، هەڵەبجە، دوكان، بازيان، سيروان).
پێناسەی کارەکە:
• کارەکە بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژە .
• هەر ڕۆژێک کارکردن ٨ کاتژمێردەبێت، وە نیو کاتژمێر بۆ نان خواردن: واتە ( ٨:٠٠ بۆ ٤:٣٠ )
• ڕۆژانی کارکردن لە یەک شه ممە تا پینج شەممە دەبێت. بەڵام لە کاتی پێویستیدا ، دەشێت ڕۆژی شەممان کاربکرێت.
• بڕی پارەی ڕۆژانەی( کرێکار) ٢٥٠٠٠ بیست و پێنج هەزار دیناری عێراقیە.
• هاتوچۆ و نان خواردن لە ئەستۆی کرێکار خۆی دەبێت.
تێبینی
• خوازیار پێویستە ڕەچاوی ڕێکارە تەندروستیەکان بکات، بەستنی دەمامک وەهەروەها پابەند بون بە ماوەی سەلامەتی لەگەڵ کەسی بەرامبەر.
• مافى لە پێشینە بۆ دانیشتوى ناوچەکە دەبێت.
• دەرفەتى وەرگرتن بۆ هەردوو ڕەگەزە، ڕەگەزی مێینە و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی بە تایبەتى هاندەدرێن بۆ پێشکەشکردنى داواکارى.
• خوازیار پێویستە تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٦٢ ساڵ بێت.
• پڕکردنەوەی فۆڕم بە تەنها گەرەنتی وەرگرتن ناكات بەڵکو وەرگرتن بە پێی پێوەری (كەم دە رامەتی و پێویستى) ى دە بێت کە ڕیزبەندی کراوە لە فۆڕمى ناو تۆمارکردندا.
• ئەو کەسانەی ناویان دەردەچێت، پاش ماوەیەک ئاگادار دەکرێنەوە لە کاتی دەست بە کاربوون.
هەرکەس خوازیارە دەتوانێت لە بەرواری ٢٤-٩-٢٠٢٠ (کاتژمێر ٩:٣٠ بەيانى بۆ ١٢:٣٠ی پاش نیوهڕۆ ) سەردانی ئەو ناونیشانانە بکات لە شار و سارۆچکەکەی خۆیاندا بە مەبەستی وەرگرتنى فۆڕمى ناو تۆمارکردن.:
سلێمانی ، ئیدارەى پارکى ئازادى (لە ناوپارکى ئازادى) و ئیدارەى پارکى ماردین (لە ناو پارکی ماردین) .
سیروان، ئیدارەى نەمامگەى سیروان، لە ناو نەمامگەى سیروان.
هەڵەبجە، هۆڵی بۆنەکان، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجە.
دوکان، نەمامگەی دوکان.
بازیان، ئامادەیی بەردەقارەمان لەشارۆچکەی گۆپاڵە.
بەرواری گەڕاندنەوەی فۆڕم ڕۆژی یەکشەممە ٢٧/٩/٢٠٢٠ لە هەمان شوێن و کات. خوازیار پیێوستە لە کاتی وەرگرتنی فۆڕم ناسنامەی پێبێت.
خوازیار پێوستە لە کاتی گەڕاندنەوەی فۆڕم کۆپییەک لەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە هاوپێچ بکات:
• فۆڕمی خۆراکی ٢٠١٧ - ٢٠١٨
• پێناسی باری شارستانی( یان کارتی نیشتمانی).
• کارتی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران (UNHCR) وە اقامە ئەگەر پەنابەریت.
• پێناسی کەم ئەندامی – ئەگەر کەم ئەندامی یان ئەگەرئەندامێکی خێزانەکەت کەم ئەندامە.
• بەڵگەی نەخۆشی درێژ خایەن، ئەگەر کەسێک لە خێزانەکەت نەخۆشی درێژ خایەنی هەیە.