ههلی كار:
کۆمپانیایەکی دیار و بەناوبانگی بواری خزمەتگوزاری ڕێبەری عەقاری، پێویستی بە کارمەندێک هەیە بۆ شاری هەولێر بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
ناونیشانی کار: کارمەندی فرۆشتن
ئەرکەکان:
• گوێگرتن و تێگەیشتن لە ویست و پێداویستیەکانی کریار و سەردانکارانی کۆمپانیا و پيشکەشکردنی زانیاری و راوێژ بە شێوازێکی ڕوون.
• بە دەمەوە چوونی کریارو سەردانکارانی کۆمپانیا و دۆزینەوەی بژاردەی گونجاو بە پێی داواکاریەکانیان و ريکخستنی سەردان و بینین و پێشکەشکردنی زانیاری پەیوەست بەو موڵکانە.
• کۆکردنەوەی زانیاری تەواو سەبارەت بە هەموو موڵکە عەقارییەکان و ڕيکسختنی ڕاپۆرتی تایبەت بۆ پيشکەشکردنی زانیاری تەواو و پێویست بۆ کریار.
• ئاسانکاری و ڕيکخستنی مامەڵەی نێوان کریار و فرۆشیار.
• ئامادەکردنی بەندەکان و پێداچوونەوەی مەرج و رێنماییەکان بۆ ريکخستنی گرێبەستی کرین و فرۆشتن و بەکرێدان.
• دروستكردنی پهیوهندییەکی پتەو لهگهڵ کریارو سەردانکەرانی کۆمپانیا وپێشکەشکردنی ڕاويژ بەوپەڕی ئەمانەت و ڕاستگۆیی.
• ئامادەکردنی راپۆرتی کاری هەفتانەو و مانگانە و وەرزی.
• هەر ئەرکێکی تر کە لەلایەن بەرێوەبەر و کارگێڕی کۆمپانیاوە پێی بسپێردريت.
ليهاتوویەکان:
• زمانی كوردی و عەرەبی(عێراقی) به تهواوی بزانێت (ئهگهر ئینگلیزی بزانێت ههلی وهرگرتنی زیاتر دهبێت).
• شارهزایی له كۆمپیوتهر و بهرنامهكانی مایكرۆسۆفت ئۆفیس ههبێت.
• توانای ڕيکخستن و پاراستنی تۆماری گرێبەست و دۆکیومێنتەکانی کارکردنی هەبێت.
• هەبوونی توانای گفتوگۆ و دانوستان.
• زمان پاراو بێت و توانای تيگەیشتن و ئاشنابوونی هەبيت لە بواری ڕاوێژکاری عەقارات.
• توانای کارکردنی هەبێت لە ژێر فشار دا و توانای بەڕيکردنی زیاتر لە ئەرکێکی هەبێت لە هەمان کات دا.
• توانای بەدیهێنانی ڕيژەی دیاریکراوی فرۆشتنی هەبێت.
مەرجەکان:
• ههڵگری بروانامهی بهكالۆریۆس بێت.
• ئهزموونی كاركردنی ههبێت لە بواری فرۆشتن و بازارسازی.
• ئۆتۆمبێلی تایبهت به خۆی ههبێت.
ئەگەر ئارەزومەندی بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەم هەلی کارە، تکایە کۆپیەک لە سیڤیەکەت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیا :
Humanresourcesb2020@gmail.com