بەناوی خوا
لەم ساتەوە، ئەم پێگەیە زمانحاڵ و تەواوکەری گروپی دۆزینەوەی کار لە کوردستان دەبێت و لەپاڵ ماڵپەری سەرەکی کە بە زمانی ئینگلیزیییە، ئێرەش بە زمانی کوردی دەبێت و هەڵی کار وڕێنمایی کار و فێرکاری و خولە خۆڕاییەکان بڵاو دەکەینەوە.
ئەو لایەنانەی کە گرنگی پێ دەدەین:
- بڵاوکردنەوەی هەڵی کاری هەموو شارەکان
- بڵاوکردنەوەی خولە خۆڕاییەکان
- بڵاوکردنەوەی کار و چالاکییەکانی گروپ
- ئاگانامە و ئاگادارییەکانی گروپ
- ڕێنمایی و ئامۆژگاریی پەیوەست بە دونیای کار
- فەرهەنگی ناونیشانی کارەکان
بە هیمەت و هەوڵی هەموو سەرپەرشتیارانی ئازیزی سەرجەم گروپ و پێگەکانی Find a job n Kurdistan ئەم پڕۆژەیە
بەردەوام دەبێت بۆ یارمەتیدان و دەستگیرۆیی گەنجان، ئامانجێکی ڕوون پاڵپشت بە لێبوردەیی، دەبینە هیواهەڵچن و ڕێدۆزی هەموو ئەزیزان.
بەیەکەوە بۆ هەمووان.
١٨/٨/٢٠٢٠