ههلی كار
کۆمپانیای ( باغی شەقڵاوە ) کۆمپانیایەکی پێشەنگە لە بواری خزمەتگوزاری ڕێبەری عەقاری، ئەزموونی زیاتر لە ١٦ ساڵی هەیە لە بواری نێوەندگیری عەقاری. کۆمپانیاکەمان لە ئيستادا ٢٧ لقی هەیە لە ناو شاری هەولێر و لقێکی سەرەکیشی هەیە لە وڵاتی تورکیا. کۆمپانیاکەمان لە ئێستا دا پێویستی بە (پێنج) کارمەند هەیە بۆ شاری هەولێر بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
ناونیشانی کار کارمەندی فرۆشتن
بەش فرۆشتن
هۆبە فرۆشتنی ڕاستەوخۆ
کورتەی جێکار:
کۆمپانیاکەمان بە دوای کاندیدی لێهاتوو دەگەرێت بۆ کارکردن لە لقەکانی کۆمپانیا لە بواری ڕاوێژکاری عەقاراتدا. کاندیدی سەرکەوتوو کەسێکە، کە لە بواری بازارسازی و فرۆشتن دا پێشینەی کاری سەرکەوتووی هەبیت. هەروەها ئارەزووی کارکردنی هەبێت لە ژینگەی کاری سەربەخۆ دا، وە بتوانێت پلان دابنێت و کارەکانی رێبخات و بەدواداچوونی وردی هەبێت. هەروەها کاندیدی سەرکەوتوو بۆ ئەم جێکارە پێویستە کەسێکی بە توانا بێت لە بواری پەیوەندیە مرۆییەکان و کەسێکی کۆمەڵایەتی بێت. ئەم جێکارە لێپرسراو دەبێت لە بەدەمەوەچوون و پێشکەشکردنی راوێژ لەم بوارە دا بە هاوبەش و کریارەکانی کۆمپانیا.
ئەرکەکان:
• گوێگرتن و تێگەیشتن لە ویست و پێداویستیەکانی کریار و سەردانکارانی کۆمپانیا و پيشکەشکردنی زانیاری و راوێژ سەبارەت بە بژاردەکانی عەقارات بە شێوازێکی ڕوون.
• بە دەمەوە چوونی کریارو سەردانکارانی کۆمپانیا و دۆزینەوەی بژاردەی گونجاو بە پێی داواکاریەکانیان و ريکخستنی سەردان و بینین و پێشکەشکردنی زانیاری پەیوەست بەو موڵکانە.
• کۆکردنەوەی زانیاری تەواو سەبارەت بە هەموو موڵکە عەقارییەکان و ڕيکسختنی ڕاپۆرتی تایبەت بۆ پيشکەشکردنی ڕاوێژ و نمایشکردنی زانیاری پێویست بۆ کریار و سەردانکارانی کۆمپانیا.
• بەکارهێنانی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن بۆ نمایشکردنی بازرگانی موڵکەکان و دۆزینەوەی سەردانکارانی کۆمپانیا.
• ڕێکخستن و دانانی بەرنامە بۆ سەردانکردن و نیشاندانی موڵکە عەقارییەکان بە کڕیار و سەردانکارانی کۆمپانیا.
• ئاسانکاری و ڕيکخستنی مامەڵەی نێوان کریار و فرۆشیار.
• ئامادەکردنی بەندەکان و پێداچوونەوەی مەرج و رێنماییەکان بۆ ريکخستنی گرێبەستی کرین و فرۆشتن و بەکرێدان.
• دروستكردنی پهیوهندییەکی بەهيز لهگهڵ کریاران و سەردانکەرانی کۆمپانیا وپێشکەشکردنی ڕاويژی بەوپەڕی ئەمانەت و ڕاستگۆیی.
• ئامادەکردنی راپۆرتی کاری هەفتانەو و مانگانە و وەرزی.
• هەر ئەرکێکی تر کە لەلایەن بەرێوەبەر و کارگێڕی کۆمپانیاوە پێی بسپێردريت.
ليهاتوویەکان:
• زمانی كوردی و عەرەبی(عێراقی) به تهواوی بزانێت (ئهگهر ئینگلیزی و توركی بزانێت ههلی وهرگرتنی زیاتر دهبێت).
• شارهزایی له كۆمپیوتهر و بهرنامهكانی مایكرۆسۆفت ئۆفیس ههبێت.
• توانای ڕيکخستن و پاراستنی تۆماری گرێبەست و دۆکیومێنتەکانی کارکردنی هەبێت بەشێوازيکی نایاب.
• هەبوونی توانای گفتوگۆ و دانوستان.
• توانای تيگەیشتن و ئاشنابوونی هەبيت لە بواری ڕاوێژکاری عەقارات.
• توانای کارکردنی هەبێت لە ژێر فشار دا و توانای بەڕيکردنی زیاتر لە ئەرکێکی هەبێت لە هەمان کات دا.
• توانای بەدیهێنانی ڕيژەی دیاریکراوی فرۆشتنی هەبێت.
مەرجەکان:
• ههڵگری بروانامهی بهكالۆریۆس بێت یان ماستهر.
• هەردوو ڕەگەز دەتوانن سیڤی پێشکەش بکەن.
• ئهزموونی كاركردنی ههبێت لە بواری فرۆشتن و بازارسازی.
• ئۆتۆمبێلی تایبهت به خۆی ههبێت.
ئەزموون: ٢ساڵ
ئەگەر ئارەزومەندی بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەم هەلی کارە، تکایە کۆپیەک لە سیڤیەکەت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵ ئەدرێسە لە بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیا : cv@baghyshaqlawa.net
یاخود کۆپیەک لە سیڤیەکەت لە هەر لقێک لە لقەکانی کۆمپانیا دابنێ.