چۆنیەتی نوسینی سیڤی بە شێوەیەکی دروست - Find a job in Kurdistan

گەورەترین سەرچاوەی دۆزینەوەی هەڵی کار لە کوردستان

19/08/2020

چۆنیەتی نوسینی سیڤی بە شێوەیەکی دروست

 نوسینی سیڤی بە دروستی

 سیڤی ، بریتیە لەو نوسراوەی کە لە ڕێگەیەوە خۆتی پێ دەناسێنی و توانای خۆت نیشان دەدەی،بە ئامانجی بەدەستهێنانی کار لە لایەن خاوەن کارەوە.

دەکرێ بوترێ سیڤی ناسنامەی کەسە لە بواری کاردا، کە تێیدا هۆکارەکانی پەیوەندی و زانیاری خۆتو ئەزمونەکانی کار و پلەی خوێندن و ئەو چالاکییانەی تێیدا بەژداربوویتەلەگەڵ توانای تەکنیکی و زمان

سیڤی مێژوویەکی کۆنی هەیە، لە ساڵی ١٤٨٢ی زاینی لێونارد داڤینشی، کاتێک کە  پەراوێک دەنوسێبۆ دۆق میلانۆ، باسی توانا و شارەزایی خۆی دەکات بۆ کاتی جەنگ، کە دەتوانێ جۆر و شێوازی نوێی پرد و ئامێری جەنگی هاوێژەر دروست بکاتو هەروەک چۆن لە کاتی ئاشتی و دوور لە جەنگ دا توانای کێشانی تابلۆی هونەری و پەیکەرسازی هەیە


شێوازی نوسینی سیڤی

سیڤی کۆمەڵێک بەش لە خۆ دەگرێ

زانیاریی هۆکارەکانی پەیوەندیئەم زانیارییانە لە بەشی سەرەوەی سیڤی دەنوسرێت، کە ناو و ناونیشانی نیشتەجێ بوون و ئیمێڵ و ژمارەی مۆبایل لە خۆ دەگرێت

توانای کەسیکورتەیەک دەربارەی خۆت دەنوسی، ئەو توانایانەی کە هەتەو ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەن بۆ خاوەن کار لە کاتی وەرگرتنی ئەم هەڵی کارەی کە سیڤیەکەی بۆ دەنێری

ئەزمونی کارهەموو ئەو کارانە دەنوسی کە پێشتر ئەنجامت داونناونیشانی کارەکە، کۆمپانیا و ساڵانی کارکردنو پوختەیەک دەربارەی ئەو ئەرک و چالاکیانەی ئەنجامت داوە لەم کارەدا.وە نوێترین کار لەسەرەوە دەنوسرێ پاشان کارەکانی تر بەپێی نوێترین

ئاستی خوێندننوسینی ئەو بوارەی کە خوێندووتە و ناوی زانکۆ یا پەیمانگاو ئەو بەشەی لێت خویندەوە و ساڵانی خوێندن

خول و بڕوانامە

پۆلێن کردنی ئەو خول و بڕوانامە و کۆرسانەی تێیدا بەژداربوویت و بڕوانامەت لێ گرتووە

توانای تەکنیکیئەگەر شارەزاییت لە تەکنەلۆژیا، و کۆمپیوتەرهەر بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر 

شارەزایی لە زماننوسین و دیاریکردنی ئەو زمانانەی کە شارەزایانی و دیاریکردنی ئاستەکان

حەز و ئارەزووەکاننوسینی ئەو حەز و ئارەزوانەی کە هەتە، ڕەنگە یارمەتیدەر بێتلە پێدانی ئەو هەڵی کارەی کە هەوڵی بۆ دەدەی

...........................

لە سیڤی دا چەند خاڵێکی گرنگ هەیەبەپێی ڕێزبەندی گرنگی ئەم بەش و خاڵانە دیاری دەکرێن لە لایەن خاوەنکارەوە

ئەزموونی پێشوی کار

توانا و بەهرەکان

ئاسان خوێندنەوەی سیڤیەکەت

دەستکەوتەکان

هەڵەی زمانەوانی و ڕێزمانی

ڕوونی ئامانجەکانی خوازیار

شارەزایی لە کۆمپیوتەر

ئاست و پلەی خویندن


سۆران عبدالرحمن
١٧/٦/٢٠١٨