دوو هەلی کار لە ڕووداو...
رادیۆی رووداو پێویستی بە بێژەری هەواڵی سۆرانییە
مەرجەکان
دەرچووی زانکۆ بێت
فەرمانبەر نەبێت
ئەزموونی کاری لە میدیادا هەبێت
سیڤی بنێرن بۆ
radio@rudaw.net
كارمەندی كارگێڕی و دارایی
نووسینگەی سلێمانیی تۆڕی میدیایی رووداو پێویستی بە كارمەندێكی كارگێڕی و دارایی هەیە بەم مەرجانە:
- كارمەندی حكومی و قوتابی نەبێت
- تەمەنی لەنێوان 23 تاوەکو 30 ساڵ بێت
- جگە لەزمانی كوردی، زمانی عەرەبی بەباشی بزانێت
- دانیشتووی سلێمانی بێ
- دەرچووی زانكۆ بێت
- کاری دووەمی نەبێت
- سیڤییەكەی وێنەی لەگەڵ بێت
تێبینی:
- ناوى کەسەکە، شارەكە و بەشى دەرچوونەكەی لەسەر فايلە هاوپێچەكە بنووسرێ
- هەر كەسێك دانیشتووی سلێمانی نەبێت یان هەر كەسێك دەرچووی بەشی دارایی یان ژمێریاری نەبێت، با سیڤی نەنێرێت و هەروەها ئەگەر شێوەى نووسينى ناوى هاوپێچەكە بەو جۆرە نەبيت كە داواكراوە، سيڤييەكە ناكرێتەوە و پشتگوێدەخرێت و بۆ هەر كارێكی داهاتوو وەرناگیرێ
hr@rudaw.net