کۆمپانیای ئاسیا ئۆیڵ لە سلێمانی پێویستی بە شوفێر، ڕاگەیندنکار،ژمێریار و مەندوبە - Find a job in Kurdistan

گەورەترین سەرچاوەی دۆزینەوەی هەڵی کار لە کوردستان

18/08/2020

کۆمپانیای ئاسیا ئۆیڵ لە سلێمانی پێویستی بە شوفێر، ڕاگەیندنکار،ژمێریار و مەندوبە

بۆ شۆفێر ، ڕاگه‌یاندنکار، ژمێریار، مه‌ندوب هه‌لی کار له‌ کۆمپانیاى ئاسیا ئۆیل له‌سلێمانی

کۆمپانیاى ئاسیائۆیل له‌سلێمانی پێویستى بەم کارمەندانەى لاى خوارەوە هەیە :

یه‌که‌م، کارمەندیک بۆ بەشى ژمێریارى، بەم مەرجانەى لاى خوارەوە:

1- پێویستە خوازیار شارەزاى لە کۆمپیوتەر هەبێت، باشتروایە زانیارى لە پرۆگرامى (Amin )هەبێت.

2- لە ڕەگەزى نێر یان مێ .

3- پێویستە زمانى کوردى و عەرەبى بەباشى بزانێت .

4- پێویستە خوازیار هیچ کارێکى ترى نەبێت و خۆى تەرخان کات بۆ ئەو کارە.

دووه‌م، کارمه‌ند بۆ کاری مندوبی، بەم مەرجانەى لاى خوارەوە:

1- پێویستە خوازیار دەرچووى پەیمانگا یان زانکۆ بێت.

2- پێویستە لە ڕەگەزى نێر بێت .

3- پێویستە زمانى کوردى و عەرەبى بەباشى بزانێت.

سێیه‌م، کارمه‌ندیک بۆ کاری راگەیاندن لە ئۆفیسى سەرەکى، بەم مەرجانەى لاى خوارەوە:

1- پێویستە خوازیار ده‌رچووی پەیمانگا یان کۆلێژ بێت.

2- پێویستە لە بوارى Social Media کارى کردبێت.

3- پێویستە لە ڕەگەزى مێ بێت.

4- کاتى دەوام (10:00بەیانى بۆ 7:00ئێوارە) .

5- پێویستە کێشەى نەبێت لە کارى بێژەرى و ڤیدۆ و لایڤ فیسبوک.

چواره‌م، شۆفێر بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە، بەم مەرجانەى لاى خوارەوە:

1- تەمەنى لە 30سال کەمتر نەبێت

2- خوێندەوار بێت.

3- زمانى عەرەبى بزانێت باشترە

4- لانی که‌م دوو ساڵ ئه‌زموونی کاری هه‌بێت له‌ بواری شۆفێریکردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا.

شێوازی پێشکه‌شکردن:

هەر کەسێک لە خۆى ڕادەبینێ با سەردانى ئۆفیسى کۆمپانیا بکات یان سیڤی بنێرێت بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵانه‌ و له‌بابه‌تی ئیمه‌یڵه‌که‌دا ناوی ئه‌و کاره‌ بنوسێت که‌ داواکاری بۆ پێشکه‌ش ده‌کات:

AsiaOil.Aduit@gmail.com

یان

audit@asiaoilgroup.com

ناونیشان: سلێمانى، شەقامى بازنەیى مەلیک محمود، سه‌ر فه‌رعی شه‌قامی گەڕەکى چوارچرا، بیناى سەنتەرى بازرگانى (Asia Oil ) ئاسیائویل..