هەلی کار بۆ محاسب(ژمێریار)ی ئافرەت
.
کارگەیەکی تورشی پێویستی بە ژمێریارێك هەیە لە ڕەگەزی مێ، بەم مەرجانەی خوارە.
- دانیشتووی شاری هەولێر بێت.
- دەرچووی بەشی ژمێریاری یان کارگێڕی یان بڕوانامەکەی نزیک بێت لەم پسپۆرییە.
- شارەزای تەواوی هەبێت لە کاری ژمێریاری.
- شارەزایی تەواوی لە بەرنامەی (مایکرۆسۆفت ئێکسڵ) هەبێت.
- ئەزموونی کاری هەبێت( ئەزموونی کاری لە ٦مانگ کەمتر نەبێ)
- پابەندبێت بە کاتی دەوام شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 6ی ئێوارە.
- جگە لە زمانی کوردی زمانی عەرەبی بزانێت ئەگەری وەرگرتنی زیاترە.
- باڵاپۆشبێت باشترە و ئەگەری وەرگرتنی زیاترە.
کارگەکە لەسەر شەقامی 30مەترییە، موچەی مانگانەی ژمێریار (550) هەزار دینارەو هاتووچۆ و نان خواردن لەسەر خۆیەتی، نیوەڕۆیان یەک کاتژمێر ڕێستە، موچەکەی جێگیر نییە ئەگەری زیاتکردنی هەیە لە داهاتوو.
.
گەر مەرجەکانی ئەم کارەت تیایە و خوازیاری کار بکەی لەگەڵمان، سيڤیەكەت لەم لینكەدا پێشكەش بكە:
https://forms.gle/RqyLerkTWymRV8MH7
یاخوود سیڤیەکانتان بۆ واتسئەپی ئەم ژمارە موبایلە بنێرن:
07509941015