ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری پێویستی بە ڕاهێنەرە - Find a job in Kurdistan

گەورەترین سەرچاوەی دۆزینەوەی هەڵی کار لە کوردستان

29/08/2020

ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری پێویستی بە ڕاهێنەرە

 ڕیکخراوی  گەشە  پێدانی ئابووری کوردستان  کۆمەڵیک  #هەلی_کار ڕادەگەیەنێت  ( ڕاهێنەر لە پرۆژەی گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان) لە بواری ئابووریی

دوا کات بۆ ناردنی سی ڤی  3/9/2020


 دەرفەتی یەکسان بۆ هەموان دەرەخسێت بۆ هەر سێ کۆمەلگای ئاوارە و پەنابەرو کۆمەلگای ناوخۆ هانی رەگەزی مێ دەدریت بۆ داواکردنی کار.   

ئارەزومەندان دەتوانن سیڤی خۆیان بنیرن بۆ ئەم ئیمەیلە kedo19942002@yahoo.com  

 (سلێمانی- سەنتەری کیدۆ - زێڕینۆک )          


زانیاری دەربارەی کار 


• بەکارهێنانی ڕێگاکانی ڕیکلام کردن بەمەبەستی بەشداری پيکردنی زۆرترین ژمارەی بەشدار بوان لە چالاکیەکانی بەرنامەی خۆشگوزەرانی.

• بەئەنجام گەیاندنی نەخشەسازی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، هەڵسەنگاندنی بازاڕ و سەرژمێری جێندەر ، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی و کۆتایی.

• بانگەشە کردن، تۆمارکردن، هەروەها ڕێ نیشاندانی بەشداربووەکان لە خولەکانی بەهێزکردنی توانا و بەرەو پيشبردنی پیشە. 

• پەیوەندی کردن بە سودمەندەکان بۆ هەر چالاکییەکی پرۆگرامەکە

• بەشداریکردن لە بەهێزکردنی توانا و بەرەو پيشبردنی پیشە. 

• بەستنی خول بۆ بەشداربوەکانی بواری بەڕێوەبردنی کار لە ئاستی سەرەتایی و پيشکەوتوو، هەروەها خولەکانی بەرەوپێشبردنی پیشەو تواناکان. 

• ئامادەکردنی و تۆمارکردنی ئلیستی ئامادە بوونی ڕۆژانە ۆ هەر چالاکی و خولێک.

• دروستکردنی کەشێکی ئەرێنی و هاندەرانە بۆ بەشدار بووەکان لە کاتی خولەکاندا.

• یارمەتیدان لە پرۆسەی چاەپێکەوتنی بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی چالاکییەکانی ( ڕاهينان و گراندی پیشەیی و دەستپێکردن و بەرەوپيشبردنی کار و هاوبەشی پیشەیی).    

• دابین کردنی پشتگیری لۆجستی لە کاتی خول و چالاکیەکان.

• سەرپەرشتی کردن و چاودێردیکردنی سودمەند بووەکان لە هەر چالاکیەکی پرۆگرامەکە.

• هەبوونی وشیاری تایبەت بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کە لەم شارەدا کار دەکەن و توانای دامەزراندنی و وەبەرهێنانیان هەیە لە بازاری ناوخۆییدا.

• چاودێریکردن و سەردانیکردنیبەشداربوانی وەرگرانی بودجەی کار، خولی ڕاهێنان و هاوبەشی پیشەیی.

• چاودێریکردنی پرۆسەی فێرکردن و کێشە و تەنگژەکانی کە دیاری دەکرێن لەلایەن بەشداربوانی ڕاهێنان و وەرگرانی بودجەی کار و هاوبەشی پیشەیی، لە ماوەی پرۆگرامەکە. 

• پڕکردنەوەی فۆرمی پلانی هەڵسەنگاندن و، بەدواداچوونی ڕۆژانە لەگەڵ بەشداربوانی ڕاهێنان و وەرگرانی بودجەی کار.

• هاوکاریکردن و کارکردن لەگەڵ یاریدەدەرەکان لە سەنتەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی بەشداربووان لە کاتی بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوە و ئامادە بوونیان لە لە چالاکیەکان لە کاتی خۆیدا.

• ئاسانکاری کردن لە ئامادەکردنی پيداویستیەکانی خولەکان لە خواردن و خواردنەوە و پەڕاوگە و شتی تری پێویست.

• یارمەتیدانی کارمەندەکانی هەڵسەنگاندن و چاوديریکردن لەکاتی کۆکردنەوەی داتا لە سەنتەرەکە.

• یارمەتیدان لەکاتی ئەنجامدانی بۆنەکان ، لەوانەش چالاکییەکانی ( ڕاهينان و گراندی پیشەیی و دەستپێکردن و بەرەوپيشبردنی کار و هاوبەشی پیشەیی).

• پێدانی هەر تێبینیەک کە پێویست بێت بۆ گۆڕانکاری و فەراهەم کردنی پيدانی ئەرک بە بەشداربووەکان

• بەئەنجام گەیاندنی هەر ئەرکێکی ترجگە لەمانەی سەرەوە کە لەلایەن یاریدەدەری سەنتەرەوە پێیان دەدرێت.


زانیاری و پێشینەی کار:


• بەلایەنی کەمەوە بڕوانامەی پەیمانگا یان ئامادەیی هەبێت / بڕوانامەی خولی تەکنیکی یان لە بوارێکی هاوشێوە.

• پێشینەی کاری هەبێت لە گەڵ ڕێکخراوەناحکومیە نێودەوڵەتیەکان ، ڕێکخراوەناحکومیە ناوخۆییەکان لە پرۆگرامی خۆشگوزەرانی.   

• پەیوەندی پێشتر لەگەڵ سودمەندەکان لە شوێنە مەبەستەکان داواکراوە بە ڕێژەیەکی زۆر.

• هەبوونی توانای پێشینە لە ئەنجامدانی خولی بەرەوپێشبردنی تواناکان لەگەڵ بەشداربووە فرە ڕەگەزکانی پرۆگرامی خۆشگوزەرانی

• هەبوونی توانای کارکردن لە بارودۆخی فرە کەلتوری ، لەهەمان کاتدا بوونی زانیاری لەسەر بواری کەلتوری و هۆزی ناوچەکە


فاکتەرەکانی سەرکەوتن:


• کارامەیی نایاب لە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە نوسین و ئاخافتندا. عەرەبی و ئینگلیزی ویستراون ئەگەر هەبێ.

• توانای کارکردنى بە شێوەیەکی کاریگەرانە لەگەل فرەنەتەوەکان لە تیمێکدا (IDP، خەلکی خۆمالی، پەنابەر و گەرێنراوەکانی ئەوروپا) لە ژینگەیەکی هەستیار.

• توانای بەکارهێنانی کۆمپیۆتەر، بەکارهێنانی ئیمەیل و بەرنامەی مایکرۆسۆفت ۆفیس (Excel, word and power point.. ) ، بەکارهێنانی تابلێت ژوانا بێت.

• توانای لە ئەنجامدانی فرەکاری و  ئەنجامگەیاندنی کارەکان پێش دوامۆڵەت.

• توانا لە چارەسەرکردنی گرفتەکان، بیرکردنەوەی زیرەکانە و شلۆڤەکردن

• ئامادەبون لە کاتی خۆیدا و ئامادەکاری پێشوەختە بۆ کارەکان